شارپرێس:
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی ههرێم ئاشکرایدەکات، لەم مانگەدا دەست بەدروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەهەرێمی کوردستان دەکرێت.
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێکارەکان گیراونەتەبەرو زەوی پێویست دیاریکراوەو لەم مانگەدا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستدەکرێت.
محەمەد شوکری وردەکاریی لەبارەی ئەو یەکانەوە ئاشکراکردو وتی، "یەکەکان بەشێوەی قیست دەدرێتە هاوڵاتیان، لەداهاتوشدا حکومەت سوی قیستەکان بڵاودەکاتەوە".
پێشتر حکومەتی هەرێم ڕەزامەندیدابوو لەسەر دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان لەسنوری پارێزگای هەولێر.