شارپرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، دووساڵ له‌سه‌ر یه‌ك پاره بۆ پرۆژه‌یه‌كى شاره‌زور ته‌رخان ده‌كرێت و پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ناكرێت و پرۆژه‌كه‌ش ڕاكێشانى هێڵى ئاوى خوارده‌وه‌یه بۆ دانیشتوانى گه‌ڕه‌كێك له هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه.
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، لەسنوری قەزای شارەزورو(هەڵەبجەی تازە) چوارسەد و پەنجا ماڵ خەریكە لە تینوێتیدا دەخنكێت و حكومەت ناتوانێت ئاویان بۆدابین بكات و هەفتانە یەك جار بە تانكەر ئاویان دەداتێ لەكاتێكدا دوو جار پارە بۆ دروستكردنی پڕۆژەی ئاوی گەڕەکی هەواری شار تەرخانكراوە ، لە ساڵەکانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ به‌ڵام پاره‌كه خوراوه.
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، گەڕەكی هەواری شار لە سنوری قەزای شارەزور ٧٠٠ پارچە زەویەو لە ساڵی ٢٠٠٩ دروست بووە لە ئێستادا ٤٥٠ ماڵی تێدا نیشته‌جێیه‌و ئاوی خواردنەوەیان نیە و حكومەتیش بێ باكە، لە كاتێكدا دوو جار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بودجەی بۆتەرخانكراوە بەڵام تا ئێستا تۆڕی ئاویان بۆ ڕانەكێشراوە.
حكومه‌تى هه‌رێم ساڵانه كه‌مترین خزمه‌تگوزارى ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ى كه تازه دروست ده‌بن و له چوارده‌ورى سه‌نته‌رى شاره‌گه‌وره‌كانى هه‌رێم تا ئێستا به‌شی:َ له‌گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان تۆرى ئاو‌و ئاوه‌ڕۆو كاره‌باى نیشتیمانى و شه‌قامیان نیه‌و به‌شێك له‌م ناوچانه زیاتر له 10ساڵه هاوولاتیان تێیدا نیشته‌جێن.
ئ.ق