شارپرێس:
شوتی یەکێکە لەمیوە هەرە بەتامو بهچێژەکانی وەرزی هاوین، ئەوە جگە لەسودە پزیشکییەکانیی لەپێشگریکردن لەتێکچوونی گورچیلەو بەرزبوونەوەی فشاری خوێنو شێرپەنجەو شەکرەو نەخۆشیەکانی دڵو چەندین سودی دیكهش.
پێگەی WebMD چەندین سودی تەندرووستیی شووتی دەستنیشانکردووە کە بریتین لە:
ڕێگرییکردن لەتێکچونی گورچیلە: بەوپێیەی شوتی مادەی پۆتاسیۆمی تێدایە کە یارمەتیدەرە لە پاککردنەوەى گورچیلە لەمادە ژەهراوییەکان.
بەرزبونەوەی پەستانی خوێن: ئەو پۆتاسیۆمو مەگنیسیۆمەی لەناو شوتیدایە یارمەتیدەرە لەدابەزاندنی بەرزە پەستانی خوێن.
ڕێگرییکردن لەتوشبون بەشێرپەنجە: شوتی دەوڵەمەندە بەمادەی "لیکۆبین" کە پێکهاتەیەکە یارمەتیدەرە لەڕێگرییکردن لەتوشبون بەنەخۆشیی شێرپەنجە، بەوپێیەی مادەی دژە ئۆکسێنو ڤیتامین سی تێدایە.
نەخۆشیی شەکرە: لەبەرئەوەی شوتی لە90٪ی لەئاو پێکدێتو ڤیتامینو کانزاکانی وەک پۆتاسیۆمو مەگنیسیۆمیشی تێدایە، هەربۆیە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی ئەنسۆلین لەلەشدا، بەمەش ڕێژەی شەکر لەخوێندا دادەبەزێت.
نەخۆشییەکانی دڵو لولەکانی خوێن: شوتی ئاستی کارکردنی دڵ باشتر دەکات، چونکە مادەی بێتا کارۆتینو دژە ئۆکسێنەری تێدایە، هەروەها ڕێگریی لەو گرفتانەی دڵ دەکات کە پەیوەندییان بەبەتەمەنداچوون هەیە، جگە لەوەی یارمەتیی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ دەدات، چونکەڤیتامین Cو کارۆتینو پۆتاسیۆمی تێدایە، کە ئەگەری تووشبوون بەجەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
نەخۆشییەکانی چاو: شوتی لەبەرئەوەی مادەی بێتا کارۆتینو ڤیتامین Cو دژە ئۆکسانی تێدایە، بۆیە مرۆڤ لەو نەخۆشییانە دەپارێزێت کە لەگەڵ بەتەمەنداچوون سەرهەڵدەدەن، وەک وشکبوونەوەی چاو.
لاوازی توانای سێکسیی: بەوپێیەی شوتی مادەی دژە ئۆکسێنی تێدایە، بۆیە بۆ بەهێزکردنی توانای سێکسییو چارەسەرکردنی لاوازی ڕەپبونی چوک بەسودە.
تێکشکاندنی چەورییەکان: شوتی چەورییەکانی جەستە کەمدەکاتەوە، لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر لەئاوی تێدایە کە وادەکات کەسەکە هەست بەتێڕیی بکات.
ڕێگرییکردن لەوشکبونەوەی جەستە: بەوپێیەی شوتی لەسەدا 90ى لەئاو پێکدێت، هەربۆیە لەوەرزی هاویندا ڕێگریی وشکبونەوەی جەستە دەکاتو پێست بەشێداریی دەهێڵێتەوەو شلەکانی ناو جەستە نوێدەکاتەوە.
و: ئاکۆ ئاڵی