شارپرێس:
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان گفتوگۆی له باره‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی بۆ ماڵان كرد و له‌سه‌ر چه‌ند پێشنیازێك رێككه‌وتن.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم لە راگەیەنراوێکدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه رایگەیاندوە: بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، دابینكردنی بەنزین، پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
راگەیەنراوەکە لە دوای کۆبوونەوەیەکى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بوو کە کەمال محه‌ممه‌د ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتی کرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیاز و بۆچوونێک کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری سامانە سرووشتییەکان داوایکردوە ئەو کەسانەی دەستکاریی کوالێتی بەنزین دەکەن و بەنزینی خراپ بە خەڵک دەفرۆشنه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
ئەگەرچی هێشتا وەرزی هاوینە، بەڵام نرخى نەوت سپی لە بازاڕەکاندا ژمارەیەکى پێوانەیی تۆمار کردوەو گەیشتووەتە ٢٠٠ هەزار دینار، هاوکات تائێستا هیچ بڕە نەوتێک بەسەر ماڵان‌دا دابەش نەکراوەو حکومەتیش هیچ پلانێکى خۆی رانەگەیاندوە بۆ وەرزی زستان.
س.هـ