شارپرێس
ناوه‌ندی راگه‌یاندن
و چاپه‌مه‌نی هێزەکانی پاراستنی گەل- هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاكی گه‌ریلاكاندا
حەوت سەربازی سوپای توركیا كوژراون و لەبەرامبەردا سوپای توركیا هێرشی كیمیایی كردووەتە سەریان.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانی پاراستنی
گەل- هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی
بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووە: گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له به‌رامبه‌ر سوپای توركیا
شه‌ڕێكی گه‌وره ده‌كه‌ن، هێزه‌كانمان تاكتیكه‌كانی شه‌ڕی سه‌رده‌می نوێیان له ناو
یه‌كدا به‌كارده‌هێنن و به ئازایه‌تیه‌كی به‌رزه‌وه، به رۆحی گیانبازیی ئاپۆیی و
شێوازی ئه‌نجامگیر له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن.
هەپەگە
ڕایگەیاندووە، له‌چالاكیه‌كاندا به پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان حەوت سەربازی
توركیا كوژراون، دوو سه‌نگه‌ر، درۆنێك، كامێرایه‌كی حه‌راری و چه‌كێكی ئه‌ی – ٤ تێك‌شكێنران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سوپای توركیا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی دوو
جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ١٩ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ١٥ جاریش
به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به تانك و كاتیوشا بۆردومان كرد.
س.س