مێسی: جەستە ڕەحم بەکەس ناکات

وەرزش

16/08/2022‌ 834 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەستێرەی ئەرجەنتینی-ی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆ مێسی لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، بەتایبەت لەڕووی جەستەییەوە.

لەسەرەتای وەرزی 2021-2022وە، میسی تەمەن 34 ساڵ لەڕووی جەستەییەوە دووچاری ئاستەنگی جوڵەی ناو یاریگا بووە، لەوبارەیەوە لەوەڵامی ڕۆژنامەنووساندا لیۆ مێسی ڕایگەیاند، “جەستە ڕەحم بەکەس ناکات”.

شرۆڤه‌كارانى وه‌رزشیش ده‌ڵێن، هیچ کەسێک ناتوانێت گومان لەتواناکانی لیۆی ئەفسانە بکات، بەڵام ئەوەی ڕوونە، لەم وەرزەدا بەهۆی هەڵكشانی تەمەنیەوە چەندین کێشەی جەستەیی بۆ دروستبووە، تەنانەت بەستەرەکانی ئەژنۆی لیۆ مێسی توانا بەھێزەکەی جارانی نەماوە.

ژمارەکان دەریانخستووە کە لەم وەرزەداو لەکۆی 12 گەڕی خولی پلە یەکی فەرەنسا، هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووەو نەڕەخساندووە، سەرەڕای ئەوەی 15 لێدانی ئاراستەی گۆڵ کردووەو چواریان بەئاراستەی ناو گۆڵی ڕکابەران بووە.

کۆی گشتیی یاریکردنی لیۆ لەپێنج یاریداو 326 خولەک بووە، تەنها چوار یاری بەسەرەکی بووە، لەیارییەکیشدا یەدەگ بووە.