دیبالا ژمارەى گۆڵەکانى گەیاندە 100 گۆڵ

وەرزش

31/08/2022‌ 172 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دیبالا ژمارەى گۆڵەکانى لە سێریا ئەى گەیاندە 100 گۆڵ جەختیش لەسەر دڵخۆشی خۆی لە یانەکەی دەکاتەوە.

پاولۆ دیبالاى ئەرجەنتینى هێرشبەرى یانەی ڕۆمای ئیتاڵی بە میدیا وەرزشییەکانى ئیتالیای راگەیاندوە کە ئەو دڵخۆشە بە تۆمارکردنى یەکەم گۆڵى لەگەڵ یانەکەى کە توانى لە بردنەوەکەى بەرامبەر مۆنزا.

دیبالا لە هەفتەى چوارەمى خولى ئیتاڵیا دوو گۆڵی تۆمار کرد و ژمارەى گۆڵەکانى لە سێریا ئەیدا بۆ 100 گۆڵ بەرزکردەوە.

دیبالا دەشڵێت "لەسەر تۆمارکردنى گۆڵ سوربووم، لە بەختى خۆشمدا گۆڵەکانم لە بەردەم هاندەرەکانماندا بوو، من زۆر دڵخۆشم بە بردنەوەکەمان و پێویستە لەسەر ئەم ڕیتمە بەردەوامبین".

دیبالا باس لەوەشدەکات، هەر کاتێک زیاتر یارى بکات هەست بە باشى و تواناى جەستەی باشتر دەکات، لەگەڵ ئەمەشدا خشتەیەکى قەرەباڵغیان لەم وەرزەدا هەیە، هەر بۆیە پێویستى بە کاتى زیاتر دەبێت بۆ گەیشتن بە لە سەدا 100ى تواناى جەستەیى خۆى.

ڕەتیشیکردەوە گفتوگۆ کورتەکەى لەگەڵ خۆسێ مۆرینیۆى ڕاهێنەرى یانەکەى لە دواى یارییەکەى بەرامبەر مۆنزا ئاشکرابکات و لەو بارەیەوە وتى "ئەوە لە نێوان خۆماندا دەمێنێتەوە، دەتوانى ئەو پرسیارە لە خۆى بکەیت".
س.هـ