شارپرێس:
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵنیایی به‌موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌ران ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا حكومه‌ت چاوه‌ڕوانى ئه‌و بڕه پاره‌یه ناكات كه پێشتر له‌به‌غداوه بۆى ده‌هات، ده‌شڵێت:"ده‌مانه‌وێت هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیی ئابورى هه‌بێت‌و به‌رده‌وامده‌بین له‌دابه‌شكردنى موچه"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "كۆى گشتى داهات له‌سێ ساڵدا بریتیه له46.3 ترلیۆن دینار به‌داهاتى نه‌وتیشه‌وه".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاند، جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، "داهاته‌كانى هه‌رێم بریتین له (نه‌وتى، نا نه‌وتى، ته‌مویلى عێراق‌و هاوپه‌یمانان) كۆى كۆى گشتیى داهات به‌هه‌موو ئه‌و ته‌مویلانه له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردودا بریتیه له46.3 ترلیۆن دینار".
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، "خه‌رجى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى سێ ڕابردودا كه بریتین له‌موچه‌و خه‌رجیه‌كانى نه‌وت‌و به‌كارخستن‌و وه‌به‌رهێنان‌و كرێى وێستكه‌كانى كاره‌باو دانه‌وه‌ى قه‌رز بریتیه له 49.8 ترلیۆن دینار".
به‌وته‌ى جوتیار عادل، "تێكڕاى داهاتى نه‌وتى فرۆشراوى هه‌رێمی كوردستان 55%ى بۆ وه‌به‌رهێنان‌و كۆگاكردن‌و گواستنه‌وه خه‌رجكراوه له‌و سێ ساڵه‌داو 45%یشى گه‌ڕاوه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم داتاى ته‌رخانكردنى بودجه‌ى بۆ پڕۆژه‌كان ئاشكراكرد كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
ساڵى 2019 ـ 243 ملیار دینار ته‌رخانكراوه.
ساڵى 2020 ـ 151 ملیار دینار ته‌رخانكراوه.
ساڵى 2021 ـ 446 ملیار دینار ته‌رخانكراوه.
پاره‌ى خه‌رجكراوى نیوه‌ى ئه‌مساڵیش بۆ پڕۆژه‌كان به‌مزوانه ئاشكرایده‌كه‌ین.
به‌گشتى سه‌ربارى موچه، 884 پڕۆژه جێبه‌جێكراون به‌گوژمه‌ى 840 ملیار دینار.
جوتیار عادل ئه‌وه‌شى وت:"له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردودا حكومه‌تى هه‌رێم توانیویه‌تى 120 هه‌زار هه‌لى كار له‌ڕێگه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه بڕه‌خسێنێت له‌هه‌رێمى كوردستان".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌ران، وته‌بێژى حكومه‌ت ئاشكرایكرد، "ده‌مانه‌وێت ئابوریه‌كى سه‌ربه‌خۆو ژێرخانێكى ئابورى به‌هێزمان هه‌بێت، بۆیه دڵنیایی به‌موچه‌خۆران ده‌ده‌ین به‌رده‌وامده‌بین له‌پێدانى موچه".
ش.هـ