ئاژانسی ناسا ڤیدیۆیەکی سەرنجراکێشی سەر هەسارەی مەریخی بڵاوکردەوە

هەمەڕەنگ

17/09/2022‌ 475 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمەریکی "ناسا" گرتەیەکی ڤیدیۆیی هەسارەی مەریخی بڵاوکردەوە کە وردەکاریی دیمەنە سرووشتییەکانی سەر ئەو هەسارەیەی بەشێوەیەکی سەرنجراکێش تێدا دەردەکەوێت.

ڤیدیۆکە کە لەلایەن گالیسکەی ئاسمانیی "پێرسڤێرانس"ی سەر بە ناسا گیراوە، چەند گرتەیەکی بەقەبارەی 2.5 ملیار مێگاپێکسڵی سەر هەسارەی مەریخ  پیشان دەدات.

گەڕۆکی "Perseverance" لە مانگی شوباتی ساڵی 2021 لەسەر هەسارەی مەریخ نیشتەوە.

ماڵپەڕی "دیجیتاڵ ترێندز" باسی لەوەکردووە کە ڤیدیۆکە بریتییە لە "وردترین و ڕوونترین دیمەنی ئەو هەسارە دوورەی گرتووە کە تا ئێستا وێنەگیراوە".

ڤیدیۆکە لە 1118 وێنەی تاکیی پێکهاتووە، کە دواتر کۆکرانەتەوە و کوالێتیی و رەنگەکانیان باشتر کراوە، ئەویش بەئامانجی دۆزینەوەی وردەکارییەکانی سەر رووی هەسارەی سوور بەشێوەیەکی باشتر و ئاسانتر.

ناسا دەڵێت درووستکردنی ڤیدیۆگەلی لەوجۆرە، کاری تیمە زانستییەکانی بۆ شیکردنەوەی دیمەنە سرووشتییەکانی سەر مەریخ بەوپەڕی وردییەوە ئاسان دەکات.
دیمەنەکە وێنەی دۆڵی "دەلتا" کە رووبارێکی کۆنی مەریخە پیشان دەدات، کە نزیکەی 3.5 ملیار ساڵ پێش ئێستا پڕ لە ئاو بووە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی