ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ئاسایشه‌وه‌

کوردستان

22/09/2022‌ 3417 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ئاشكرایده‌كات، ئه‌وكه‌سه‌ى دزى له‌دراوسێیه‌كى خۆى كردبوو، توانیویانه‌ دواى ته‌نها كاتژمێرێك ده‌ستگیرى بكه‌ن.



له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هێزەکانی ئاسایش دوای کەمتر له‌یه‌ك کاتژمێژ توانییان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە دزی لەدراوسێیەکی خۆی کردبوو.



ئاسایش ورده‌كاریی ڕوداوه‌كه‌ى به‌مشێوه‌یه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌، "کاتژمێر 8ى شەوى ڕابردوو هاوڵاتیەك هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی ڕزگاری  ئاگادارکردەوە لەگەڕەکی ژاڵە لەنێو ناحیەکە كه‌ دزی لێکراوە، دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش زانیاری تەواویان لەسەرتۆمەتبارەکە دەستکەوتوه‌".



ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "دوای ئاگارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوەى ڕزگاری، هێزه‌كانمان توانیان لەکەمترین کاتدا تۆمەتبارێک بەناوی (م.أ.ف)دەستگیر بکەن لەلێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە دزی لەدراوسێكه‌ى خۆیان کردوەو بڕی یەک  ملیۆن‌و 300 هەزار دیناری لەگەڵ 17 مسقاڵ ئاڵتون دزیوه‌، لەئێستاشدا تۆمەتباره‌كه‌ بەگوێره‌ى مادەی 443ى یاساى سزادانى عێراقى لەسەربڕیاری دادوەر ڕاگیراوە".



ش.هـ