شارپرێس:
ڕێنمایی گشتیی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆلیسترۆڵ ئەوەیە کە لەسەرەتای بیستەکانی تەمەنەوە هەر 5 ساڵێک جارێک پشکنینەکە بکرێت، بەڵام ئەگەرهاتو نیشانەکانی دەرکەوتن یان فاکتەری تەندروستیی یان بۆماوەیی تر هەبون، ئەوە پێویستە پزیشک ڕێنمایی بدات پشکنینەکە خێراتر بکرێت بەشێوەیەک هەموو ساڵێک جارێک یان دوجار پشکنینەکە ئەنجامبدرێت.
هەروەک ئەگەرهاتو ئاستی کۆلیسترۆڵ بەرزبوو، ئەوە دەکرێت لەڕێگهی پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی تەندروست یان وەرزشکردنەوە داببەزێنرێت.
بۆ دابەزاندنی كۆلیسترۆڵ، سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنو خۆپاراستن لەنەخۆشییەكانی، ئەمریكا پێشنیازی سنورداركردنی ئەو خۆراكانە دەكات كە دەوڵەمەندن بەچەوری تێر یان گۆڕدراون وەك چەوری ئاژەڵان، هەروەها سنورداركردنی شەكرو خوێ.
ڕاسپاردەکانی پەیوەست بەسیستەمی خۆراکیی تەندروست بریتییە لەگرنگیدان بەخواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بەڕیشاڵەکان، وەک سەوزەو میوەی تازە، هەروەها چەورییە ناتێرەکان، وەک ئەڤۆگادۆو چەرەساتەکان.
هەروەک دەبێت هەفتانە دوو کاژمێرو نیو ڕاهێنانی وەرزشی بکرێت، وەک لێخوڕینی پاسکیلو خێرا ڕۆیشتن بەپێ.
دورکەوتنەوە لەجگەرەکێشان یارمەتیدەرە بۆ دورکەوتنەوە لەکاریگەرییەکانی زیادبونی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا، وەک مەترسی توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵو جەڵتەی مێشک.
بەگشتیی پیاوانی بەساڵاچوو بەراورد بەئافرەتان زیاتر مەترسیی بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵیان لەخوێندا لەسەرە.
و: ئاکۆ ئاڵی