دادگاى باڵاى فیدراڵى ده‌سه‌ڵاتێك له‌هه‌رێم وه‌رده‌گرێته‌وه‌

کوردستان

26/09/2022‌ 11866 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند، لەمەودوا هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەردوو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق‌و هەرێمەوە سەرپەرشتیدەکرێت، نه‌وه‌ى نوێ-ش ده‌ڵێت:"ئه‌و بڕیاره‌ له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى ئێمه‌ بوه‌".


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ به‌شارپرێسى وت:"دادگای فیدراڵی عێراقی لەسەر سكاڵایه‌كى ئێمه‌، بڕیاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕگەیەی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن‌و ڕاپرسی هەرێم کە بەتەنها خۆى سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات، بەپێی بڕیارەکە پێویستە لەمەودوا کۆمسیۆنی عێراقیش ئاگادارو چاودێریی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات".

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، "دادگاکە مادەی دوی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن‌و ڕاپرسی هەرێمی هەڵوەشاندەوە کە دەستەواژەی (حصری) تێدابوە تایبەت بەکۆمسیۆنی هەرێم، لەبڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیدا هاتوە کە ئەو کۆمسیۆنە بەتەنها بۆی نییە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات".

ش.هـ