شارپرێس:
به‌هۆى مه‌ترسى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كانى به‌غدا ڕێوشوێنى توندیان گرتۆته‌به‌رو میدیاى عێراقیش چه‌ند گرته‌یه‌كى بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"به‌غدا بۆته سه‌ربازگه‌و گرفتى هاتوچۆ له‌ناو سه‌نته‌رى شار دروستبوه".
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه له‌شارى به‌غداى پایته‌خت ئه‌و ڕێگایانه‌ى ده‌چنه ناوچه‌ى سه‌وزو په‌رله‌مانى عێراق به‌شێكیان به‌ته‌واوى داخراون‌و ڕێوشوێنى ئه‌منى توند گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌و هۆیه‌شه‌وه گرفتى هاتوچۆ له‌ناو سه‌نته‌رى شار دروستبوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، مه‌ترسى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایى له‌ئارادایه‌و له‌ئێستادا جگه له‌ڕه‌وتى سه‌در كه به‌به‌ره‌ى ناڕازیه‌كان ناسراوه، تشرینیه‌كانیش بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى له‌یه‌كى تشرین ده‌كه‌ن.
له‌عێراق لایه‌نگرانى سه‌در زیاتر له‌یه‌ك مانگ له‌نێو په‌رله‌مانى عێراق مانه‌وه‌و خۆپیشاندانیان‌و ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو له‌كۆتایی مانگى ئابیشدا خۆپیشاندانه‌كان سه‌رى كێشا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى چه‌كداریى‌و دواتر له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در خۆپیشاندانه‌كان كۆتایی پێهێنرا.
ئ.ق
