دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک لەدژی هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە

عیراق

30/09/2022‌ 1193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بریارە هەفتەى داهاتوو دادگەی فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی سکاڵای پەرلەمانتارێک لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق بۆ قسەکردن لەسەر سکاڵای پەرلەمانتار "مستەفا سەند" لە دژی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکراوە کۆببێتەوە.

سکاڵاکەى ئەو پەرلەمانتارە لەسەر ناردنى ٢٠٠ ملیار دینارەکەیە و رایگەیاندوە، سەرۆک وەزیران بێ هیچ بنەمایەکی یاسایی بڕی 2 تریلیۆن و 900 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە.

ئەو پەرلەمانتارە لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، لەدژی سەرۆک وەزیران سکاڵام تۆمار کردوە بەبێ هیچ پشتیووانیەکى یاسایی، بۆیە داوای یارمەتیتان لێ دەکەم.

هەروەها دەشڵێت"پێویستە پارێزگار یان وەزیر یان یەکێک لە فەرمانگەکان کە بەهۆی رەوانەکردنی پارەکەوە زەرەرمەندبووبن سکاڵا پێشکێش بکەن بۆ ئەوەی مەرجەکانی داواکە تەواو ببێت، بۆیە داوا لە هەر کەسێکی ئازا لەسەر ماڵی گشتی لەو ناونیشانانەی سەرەوە پەیوەندییم پێوەبکات و داواکە یەکبخەین."