نرخى پاره‌ى مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگى نۆ دیاریكرا

کوردستان

02/10/2022‌ 1149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی ئەمپێرێک مولیدە لەسلێمانی لەنێوان ١٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدەش گۆڕانکاری تێداکرا.

ئه‌مڕۆ یەک شەممە لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە ٦٤ دینار بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا، كه‌ به‌تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان ١٩٠ بۆ ٢١٠ كاتژمێڕ كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان ١٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ ئەم مانگە تێیدا هاتووە: موەلیدە لەکاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ بۆ ١ی شەو کاردەکەن، لەگەڵ بەیانیان لەکاتژمێر ٦:٣٠ بۆ ٨ی بەیانی ئەگەر کارەبای نشتیمانی کوژایەوە، موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٠ خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.