شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى، كه‌سێكى نه‌ناسراو به 11 فیشه‌ك كۆتایی به‌ژیانى ژنێك هێنا، شارپرێس ناسنامه‌ى ئه‌و ژنه ئاشكراده‌كات‌و زانیاریی گرنگ له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ دواى ڕوداوه‌كه شایه‌تحاڵێك كه ڕوداوه‌كه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان ڕویداوه به‌هه‌وراز ئه‌حمه‌د په‌یامنێرى شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "كه‌سێك چه‌ندجارێك به‌كۆڵانه‌كه‌دا هاتوه‌و چاودێریی ئه‌و ژنه‌ى كردوه‌و دواجار له‌به‌ر ده‌رگاى ئێمه ته‌قه‌ى لێكردوه‌و فیشه‌ك به‌ئۆتۆمبێل‌و ده‌رگاى حه‌وشه‌كه‌ى ئێمه‌ش كه‌وتوه".
وێنه‌ى (ناگەهان ئاكارسەر) كه به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌سلێمانى كوژرا
له‌وباره‌یه‌وه شارپرێس زانیاریی وردى له‌باره‌ى ناسنامه‌ى ئه‌و ژنه‌وه ده‌ستكه‌وتوه كه كورده‌و خه‌ڵكى باكورى كوردستانه‌و ناوى (ناگەهان ئاكارسەل)ه‌و ناسراوه به(هەڤاڵ زیلان) تەمەنی نزیكه‌ى 40 ساڵ ده‌بێت.
له‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه، ناگەهان ئارسەل ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیای لێكۆڵینەوەی ژنۆلۆژیه‌و چالاكوانی بواری ژنان‌و ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری (ژنۆ لۆژی)و ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیی ژنۆلۆژی بوە، خەڵكی شاری كۆنیای تورکیایەو بەڕەچەڵەك كوردە.
زانیاریه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و نوسه‌ره دیاره‌ى توركیا‌و باكورى كوردستان له‌شارى سلێمانى نیشته‌جێیه‌و ماڵەکەیی‌و ناوەندەکەشى (ژنۆلۆژى) هه‌ر لەشوێنی ڕوداوەکەیە واته ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى شارى سلێمانى.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ى خوێندنه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه ده‌كرێت، پێده‌چێت ئه‌مه ڕوداوێكى سیاسیی بێت‌و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌وڵاتانى دراوسێى هه‌رێمه‌وه ئه‌مكاره ئه‌نجامدرابێت.
ش.هـ