وردەکاریی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ جوتیارانی هەرێمی دەنێرێت

کوردستان

19/10/2022‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاریدا شایستەی دارایی هەشت ساڵی ڕابردوو بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان وردەکارییەکەی ئاشکراکرد.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، چەکی پارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانمان بۆ ساڵی 2014 پێگەیشتووە کە بڕەکەی 34 ملیار و 827 ملیۆن و 82 هەزار و 250 پەنجا دینارە.

ئاماژە بەوەشکراوە، 15 ملیار و 274 ملیۆن و 528 هەزاری هی جوتیارانی پارێزگای سلێمانییە و 11 ملیار و 466 ملیۆن و 731 هەزاری هی جوتیارانی پارێزگای هەولێرە و 12 ملیار و 185 ملیۆن و 123 هەزار و 250 دیناریشی هی جوتیارانی پارێزگای دهۆکە.