پۆگبا بەشێوەیەکی رەسمی لە مۆندیال بەشدار نابێت

وەرزش

31/10/2022‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
ئەمڕۆ دووشەممە ڕافایلا پیمێنتا-ی بریکاری هەڵبژاردەی فڕەنسا ڕایگەیاند، پۆل پۆگبا یاریزانی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان بەشێوەیەکی  فەرمی بەشداری لە جامی جیهانی قەتەر 2022 ناکات.

پۆگبا کە هێشتا لە نەشتەرگەرییەکەی ئەژنۆیدا لە پرۆسەی چاکبوونەوەدایە، لە کاتی مەشق و ڕاهێنانەکانی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس تووشی پێکان بوو لە ماسولکەکانی ڕانیدا.

"دوای ئەو پێداچوونەوە پزیشکییانەی کە دوێنێ و ئەمڕۆ ئەنجامدران، زۆر دڵتەنگکەرە ڕایبگەیەنین پۆل پۆگبا هێشتا پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی لە نەشتەرگەرییەکەی چاکببێتەوە، لەبەر ئەم هۆکارەش پۆڵ ناتوانێت پەیوەندی بە هەڵبژاردەی فڕەنسا لە قەتەر بکات". بریکاری یاریزانە فڕەنسییەکە وتی.

جێگای سەرنجە پۆگبای تەمەن 29 ساڵ بەشێکبوو لەو پێکهاتەیەی کەڵەشێرەکان مۆندیالی 2018ی بەدەستهێنا، بەڵام پێکانەکەی ڕێگریی لێدەکات لە بەشداریکردنی لە مۆندیالی فیفا قەتەر 2022، بەمەش دیدێ دیشامپ بەشێوەیەکی یەکجاریی لە پۆگبا بێهیوا بووە و دەبێت جێگرەوەیەکی بۆ دابنێت.