شارپرێس:
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ڕونكردنه‌وه ده‌دات له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و مێرمنداڵه‌ى له‌سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا، كه‌سوكاره‌كه‌شى ڕایده‌گه‌یه‌نن، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه خنكێندراوه، پۆلیس ده‌ڵێت:"لیژنه پێكهاتوه‌و قوباد تاڵه‌بانى له‌سه‌رخه‌ته‌و سه‌رجه‌م پۆلیسه‌كانیش ده‌ستبه‌سه‌رن".
كەسوكاری ئەو مێردمنداڵەی دوێنێ لەسەرچنار گیانی لەدەستدا ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایانكرد، كوڕەكەیان لەژێر ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى زۆرى پۆلیسدا گیانی لەدەستداوەو بەقۆناغە تفەنگ‌و مسكه ده‌مانچه لێیدراوەو هەموو كامێراكانی شوێنەكەشیان سڕیوه‌ته‌وه‌و به‌پێنج پۆلیسیش خنكاندویانه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "ئه‌و كه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه تۆمه‌تباربوو كه به‌بڕیارى دادوه‌ر به‌ند بوه لاى ئێمه، ئه‌و ڕۆژه‌ى ڕوداوه‌كه ڕویداوه ئه‌وكه‌سه هه‌وڵى هه‌ڵاتنى داوه له‌و ده‌رگایه‌ى كه خواردنى لێ دێته ژوره‌وه له‌بنكه‌ى پۆلیسى سه‌رچنار".
وتیشى:"دواى هه‌ڵاتنى، پۆلیسه‌كان دواى كه‌وتون‌و له‌به‌رده‌م هۆڵى ئۆسكار له‌سه‌ر دیواره‌كه قاچى خلیسكاوه‌و ئه‌زێتى بوه، دواتر ده‌ستگیركراوه‌و براوه‌ته‌وه بنكه‌و ئیجرائاتى له‌گه‌ڵ كراوه، دواى ئه‌وه‌ش له‌ناو گرتوخانه‌كه گیانى له‌ده‌ستداوه".
ئاشكراشیكرد، "قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس قسه‌یكردوه‌و داوایكردوه لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكرێت‌و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ئاشكرابكرێت".
ئه‌وه‌شى وت:"له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ئه‌نجومه‌نێكى لێكۆڵینه‌وه پێكهاتوه، هه‌ركه‌س تۆمه‌تباربێت به‌گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌وكه‌سه، دڵنیابن ئیجرائاتى یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین‌و دواتریش ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاشكراده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه كه‌سوكارى مێرمنداڵه‌كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م كامێرا‌كان سڕاونه‌ته‌وه‌و كامێراى ناو بنكه‌كه‌ش كارناكات، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وتى:"له‌سه‌ر كامێراكانیش ئه‌و لیژنه‌یه‌ى پێكهاتوه قسه‌ى خۆی ده‌بێت‌و بڕیارى خۆی ده‌دات، ته‌رمه‌كه‌ش براوه‌ته پزیشكى دادى‌و له‌وێ به‌ڕاپۆرتێك ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكراده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى ده‌ستگیركردنى ئه‌وكه‌سه‌شى گیانى له‌ده‌ستداوه، وته‌بێژى پۆلیس ئاشكرایكرد، "له‌مانگى 10ى ئه‌مساڵدا كه‌سێك سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركرد كه ته‌قه‌ى لێكراوه‌و دواى ناسینه‌وه‌شى ده‌ركه‌وت ئه‌وكه‌سه بوه كه گیانى له‌ده‌ستداوه".
له‌باره‌ى چاره‌نوسى پۆلیسه‌كانیش كه تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌كوشتنى مێرمنداڵه‌كه، وته‌بێژى پۆلیس جه‌ختیكرده‌وه، "سه‌رجه‌م ئه‌و پۆلیسانه‌ى له‌كه‌یسه‌كه‌دان ده‌ستبه‌سه‌رن‌و وته‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت‌و ده‌شمانه‌وێت له‌پزیشكى دادوه‌رى بپرسین هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى چییه".
ش.هـ