قائانى له‌به‌غدا دیدارێكى جیاواز ئه‌نجامده‌دات

عیراق

19/11/2022‌ 9652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی ئێران‌و جێگری قاسم سوله‌یمانی له‌شارى به‌غدا دیدارێكى جیاوازى ئه‌نجامداو له‌گه‌ڵ موفتی شوێنكەوتوانی مەزهەبی سوننە لەعێراق كۆبۆوه‌.


ئیسماعیل قائانی فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی ئێران‌و جێگری قاسم سوله‌یمانی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شارى به‌غدا، لەگەڵ مەهدی سومەیدەعی موفتی شوێنكەوتوانی مەزهەبی سوننە لەعێراق دیدارێکی ئەنجامدا.

بەوتەی چه‌ند سەرچاوەیه‌ك، دیدارەكه‌ تایبه‌ت بوه‌ به‌گرژیی‌و ئاڵۆزیه‌کانی ناوچە سوننەنشینەکانی ئێران كه‌ موفتی سوننەکانی عێراق گلەیی لەهەڵسوکەوتی سوپای پاسداران‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ كردبوو لەبەرامبەر خۆپیشاندانی خەڵکی ناوچە سوننەنشینەکانی ئێران.

به‌هۆى توندوتیژى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان‌و جوڵه‌پێكردنى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ ناوچه‌ سونه‌نشینه‌كان، تائێستا له‌و ناوچانه‌ 70 کەس کوژراون‌و ژماره‌یه‌كى زۆرتریش دەستگیركراون‌و سزادراون.

هەفتەی ڕابردوو شاندی ڕێبەری ئێران سەردانی پارێزگا سونه‌نشینه‌كانى كردو عەبدولحەمید زهی موفتی پارێزگای سیستان‌و بلوچستانیش سەردانەکەی بەسەردانێکی هەڕەشە ئامێز لەدژی خەڵک‌و زانا سوننە مەزهەبەکانی ناچەکەی وەسفکردبوو.

ی.ن