شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ربازگه‌ى گه‌وره‌ى توركیا له‌نزیك یه‌كێك له‌ده‌وازه سنوریه‌كان بۆردومانكراو له‌به‌رامبه‌ریشدا توركیا بۆردومانى ده‌ستپێكرده‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سەربازگەی تورکیا لەنزیک دەروازەی سەلام لەنزیک شاری عەزاز بۆردومانێكى چڕكراوه.
وێنه‌ى ساتى بۆردومانكردنى سه‌ربازگه‌كه‌ى توركیا
به‌وته‌ى په‌یامنێرى شارپرێس، له‌و شوێنه‌ى نزیكه له‌سه‌ربازگه‌كه‌ى توركیا، هیچ بنكه‌و باره‌گایه‌كى هه‌سه‌ده بونى نییه، جگه له‌شۆڕشگێڕانى عه‌فرین‌و سوپاى سوریا.
به‌وته‌ى كه‌نداڵ، تائێستا هیچ كام له‌و دوو هێزه به‌رپرسیارێتى خۆیان له‌به‌رامبه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌ى توركیا ڕانه‌گه‌یاندوه.
له‌كاردانه‌وه به‌و بۆردومانه، له‌ئێستادا توركیا بۆردومانى سنوره‌كانى شه‌هباى ده‌ستپێكردوه‌و بۆردومانه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى زۆر چڕ ده‌ستى پێكردۆته‌وه.
ش.هـ