لەپردێ‌و دێگه‌ڵه‌ بارەگاكانی پارتی ئازادی بۆردومانكرانەوە

کوردستان

22/11/2022‌ 10274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمارى ئیسلامى ئێران، بارەگاكانی پارتی ئازادی كوردستانى لەپردێ‌و دێگه‌ڵه‌ بۆردومانكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه‌، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سوپاى پاسدارانى ئێران چوار موشەکى ئاراسته‌ى باره‌گاكانى پارتى ئازادى كوردستان (پاك) كردوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پارتى ئازادى به‌شارپرێسى وت:"تائێستا زیانه‌كان نه‌زانراون، چونكه‌ چوار موشه‌كه‌كه‌ باره‌گاكانى كردۆته‌ ئامانج‌و جارێ هیچ دیار نییه‌".

لاى خۆیشیه‌وه‌ حوسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادی ڕایگەیاند، "ئێران بەدرۆن‌و موشەک لەبارەگاکەیانی داوە، بەڵام تائێستا زیانەکان نەزانراون".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ڕۆژى 28ى 9ى 2022 ئێران بەموشەك‌و درۆنى خۆكوژ، هێرشیكردەسەر بارەگانی كۆمەڵەو دیموكرات‌و پارتی ئازادی كوردستان،ئه‌وكاتیش پارتی ئازادی ئاشكرایكرد، بۆردومانی بنكەی سەربازیی هێزەکانیان لەپردێ كراوه‌و ژماره‌یه‌كى زۆر شه‌هیدو برینداریشیان هه‌یه‌.

ش.هـ