كەشناسی لەبارەی بەردەوامی بارانبارینەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

کوردستان

26/11/2022‌ 1232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند بە پچڕ پچڕی بەردەوام بێت وە هەندێ جار ئاستی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بلاویكردەوە، کەشی ئێستای هەرێمی کوردستان بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو و باراناوییە لە زۆربەی ناوچەکان  باران بارینی پچڕ پچڕ و لێزمە باران دەبارێت . 

كەشناسی پێشبینی دەكات، بۆ ئەم شەو باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند بە پچڕ پچڕی بەردەوام بێت وە هەندێ جار ئاستی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی وە لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری باران بارین زیاترە .

باران بارینی ئەمڕۆ

س.س