شارپرێس:
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه نیگه‌رانى خۆیان‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌دوو لێدوان‌و په‌یامى ته‌ندروستى ڕاده‌گه‌یه‌نن، ده‌ڵێت:"بەهۆی دژیەکی به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌و وەزیری تەندروستی حكومه‌تى هه‌رێم، ڕۆژ بەرۆژ قوربانی زیاتر دەدەین"، ڕاشیدەگەیەنێت، "ئامارەکانی بریندارانی چەکی کیمیایی زۆرترە لەوەی باسدەکرێت".
لوقمان عه‌بدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی لەهەڵەبجە لەڕۆژی قوربانیانی چەکی کیمیایی لەجیهاندا ڕایگه‌یاند، "تائێستا حکومەتی هەرێم لەئازارو کێشەکانی ئێمە تێنەگەشتوە، ئامارەکانی بریندارانی چەکی کیمیایی زۆرترە لەوەی کە بڵاودەکرێتەوە، دۆخیشیان خراپترە لەو دۆخەی کە باسدەكرێت، بەداخەوە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بەم بابەتە خەمساردن".
وتیشی:"لەپارێزگای هەڵەبجە نەخۆشخانەیەکی کیمیاباران کراوەتەوە، بەڵام ئەم نەخۆشخانەیە بەمەغۆلی لەدایکبوەو پێشتریش داوامانکردوە ئەم نەخۆشخانەیەو کەیسی بریندارانی کیمیاباران لەدەستی ڕێکخراو بێتە دەرەوەو بچێتە سەر کەرتی تەندروستی‌و حکومەت".
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەڕێوبەری ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، چارەسەری نەخۆشەکانیان بۆ ناکرێت بەهۆی زۆری ئەو کێشانەی هەیەنە لەنەخۆشخانەکەداو پێشتریش وەزیری تەندروستی سەبارەت بەم بابەتە ڕایگه‌یاندبوو، دکتۆرەکانی وڵاتی ئێران پێیان وتون، "پێویست ناکات بریندارەکان ڕەوانەی ئێران بکرێت لەبەرئەوەى دەسەڵات‌و توانای خۆتان زۆرترە، بۆیە ئێمە لەم دوو په‌یامه جیاوازه‌دا قوربانی زیاترمان داوە".
به‌وته‌ى لوقمان عه‌بدولقادر، "ئەمساڵ جیاواز لەساڵانی ڕابردوو لەڕۆژی تایبەت بەقوربانیانی کیمیاباران دیبەیتێک سازدەکەین، بەهەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ڕیکخراوەکانی هەڵەبجەو لیژنەیەک لەمافەکانی مرۆڤ کە ڕاوێژکارانی ئەنجومەنی وه‌زیرانى تێدایەو تایبەتدەبێت بەخستنەڕوی ئەو ئازار‌و کێشانەی بریندارانی چەکی کیمیای هەیانەو دواتریش گەیاندنی داواكاریه‌كان بەئەنجومەنی وەزیران".
چ.م