مەرجی کارتی کۆرۆنا بۆ گەشتکردن هەڵوەشێنرایه‌وه‌

عیراق

30/11/2022‌ 989 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیایدا بەلابردنی مەرجی کارتی پشکنینی کۆرۆنا لەفڕۆکەخانەو دەروازە سنورییەکان، وه‌زیرى ته‌ندروستیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نوسراوێكى بڵاوكرده‌وه‌.


ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی فەرمانگە تەندروستییەکانی عێراقی کردوە ده‌ڵێت:"ئەوکەسانەی دێنە نێو عێراق یان دەچنە دەرەوە لەڕۆژى 1ى 12ى 2022 داوای کارتی ڤاکسینی کۆرۆنایان لێناکرێت".

جه‌ختیشكردۆته‌وه‌، "بەستنی ماسک لەسەرجەم شوێنە گشتییە کراوەو داخراوەکان ئازادانەیەو ناچاری نییە، تەنها لەنەخۆشخانەو دامودەزگا تەندروستییەکان نەبێت".

وه‌زیرى ته‌ندروستى هۆکاری لابردنی مەرجی کارتی ڤاکسینى بۆ ئەوە گێڕاوه‌ته‌وه‌، "لەزۆربەی وڵاتانی جیهان ڕێوشوێنەکان خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە لابراون، ئەو بڕیارەیان دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی کۆرۆنا لەعێراق‌و تەواوی جیهان دەرکردوە".

بڕیاره‌كه‌ى ته‌ندروستى عێراق له‌كاتێكدایه‌، وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تى هەرێمیش لەیەکی نیسانی 2022 مەرجی هەبونی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەو ناوەوەی هەرێم هەڵوەشاندۆتەوە.

ش.هـ