شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازى عێراقى كه ئامر لیوا بوه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه گیانى له‌ده‌ستدا.
میدیا عێراقیه‌كان ڕایانگه‌یاند، عه‌مید روكن محمد ساڵح الكرورى له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى به‌غدا گیانى له‌ده‌ستداو هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ى توشبون بوه به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، محمد ساڵح ئامرلیواى دوو بوه له‌فیرقه‌ى یه‌كى سوپاى عێراق و ناوبراو ماوه‌ى مانگێك بوه توشى كۆرۆنا بوه‌و له‌نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌رى وه‌رگرتوه.
حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه رایگه‌یاند رێكاره‌كانى ڤاكسین و ئه‌نجامدانى پشكنینى كۆرۆنا وه‌ك مه‌رجى گه‌شتكردن هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
ئ.ق