شارپرێس:
به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم‌و به‌ده‌ر له‌هه‌ر ڕێنماییه‌ك، گرێبه‌ستى كاركردن له‌گه‌ڵ زانكۆى سۆران بۆ عادل باخه‌وان‌و كه‌سێكى دیكه نوێكرایه‌وه به‌موچه‌ى دیاریكراوى دوو ملیۆن‌و 500 هه‌زار دینار.
به‌گوێره‌ى نوسراوێك كە واژۆی د.ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى كراوه، بەدەر لەهه‌ر ڕێنماییەك ئاماژه به‌وه‌كراوه، گرێبەست بۆ دوو مامۆستای زانكۆ نوێدەكاتەوە بەموچەی مانگانەی (2 ملیۆن‌و 500 هەزار) دینار.
له‌نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌ناوى (د. عادل باخەوان‌و د. ئەركان جاسم) كراوه به‌و موچه‌یه، له‌كاتێكدا، به‌گوێره‌ى ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌و موچه‌یه بۆ هه‌ڵگرانى نازناوى پڕۆفیسۆره نه‌ك دكتۆرا.
له‌و ڕێنماییانه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵادا ئاماژه به‌وه‌كراوه، هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى پڕۆفیسۆر موچه‌ى مانگانه‌كه‌یان دوو ملیۆن‌و 500 هه‌زار دیناره‌و بڕوانامه‌ى دكتۆر دوو ملیۆن‌و 250 هه‌زار دینار‌و ماسته‌ریش دوو ملیۆن دیناره.
ئه‌و مامۆستایانه‌ى له‌سه‌ر میلاكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا به‌گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێن یان دامه‌زراون‌و هاوڵاتى عێراقین‌و هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى وڵاتانى دیكه‌ن، به‌گوێره‌ى ڕه‌گه‌زنامه عێراقیه‌كه‌یان گرێبه‌ستیان بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، نوسراوه‌كه‌ى د.ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، "ڕه‌زامه‌ندى درا له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى ئه‌و دوو كه‌سه كه هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى بیانین له‌سه‌ر میلاكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌زانكۆى سۆران بۆ ماوه‌ى ساڵێك به‌ده‌ر له‌هه‌ر ڕێنماییه‌ك".
ش.هـ
بڕیاره‌كه‌ى د.ئومێد سه‌باح
ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا