شارپرێس:
ئاهه‌نگێكى گه‌وره بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له به‌غداى پایته‌خت سازده‌كرێت و ئاهه‌نگه‌كه به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى جامى پاڵه‌وانیه‌تى كه‌نداوه.
ره‌حیم له‌فته ئەندامی یەکێتی تۆپی پێى عێراق ڕایگه‌یاند، بڕیاردراوه بە تەرخانکردنی پاسێک بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی، کە تاجی نازناوی جامی کەنداو ٢٥ی لەسەر دانرابێت، بۆ گەشتکردن له‌به‌سره‌وه بۆ به‌غدا.
ووتیشى، تیمەکە به‌پاس بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە دەڕۆن بۆ ئەوەی بە فڕۆکەیەکی تایبەت، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئاماده‌كراوه، بەرەو بەغدا بڕۆن".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی گەیشتنیان بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، پێشوازییەکی فەرمیی گشتی بۆ هەڵبژاردەکە دەکرێت و له‌هه‌ردوو شاره‌كه یاریزانه‌كان به‌ناو ئاپۆراى جه‌ماوه‌ریدا ده‌ڕۆن.
شه‌وى رابردوو لهیاریى كۆتایی جامى كه‌نداو كه له‌به‌سره ئه‌نجامدرا عێراق توانى به‌سه‌ر ههڵبژاردهىعومان سه‌ربكه‌وێت و بۆچوارهم جار له‌مێژودا ببێته خاوه‌نى نازناوه‌كه.
ئ.ق