شارپرێس:
له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانى ناحیه‌ى سیروان له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دوو برا كه‌وتونه‌ته ناو بیره‌وه‌و هه‌ردوكیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
مقده‌م بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگوندی دوانزە ئیمامی سەر بەناحیەی سیروان، دوو برا بەناوەکانی (ئارش ئاوات حەمەعه‌لی 12 ساڵ‌و محه‌مه‌د ئاوات حەمەعه‌لی تەمەن 8 ساڵ کەوتونەتە ناوبیرەوە".
ده‌شڵێت:"دواى دەرهێنانەوەیان به‌خنكاوى، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون، دۆسیەی لێکۆڵینەوە له‌ڕوداوه‌كه لەبنکەی پۆلیسی سیروان كراوه‌ته‌وه".