شارپرێس:
دواى نیگەرانیانەى هاوڵاتیانى سه‌یدسادق بەهۆى خراپى دۆخى کەمى خزمەتگوزارى شارەکەیان، قائیمقامى قه‌زاكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، دیارى ڕەفیق قائیمقامى قەزاى سەیدسادق دەستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندوه‌و وتویه‌تى:"لەسەر خواستى خۆم دەستم لەکارکێشاوەتەوە".
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، له‌جێگه‌ى دیارى ڕه‌فیق، ڕەزا ئیسماعیل تەلانی دەبێتە قائیمقامی سەیدسادق.
ڕه‌زا ته‌لانى پێشتر قائیمقامی قه‌زاكانى پێنجوێن‌و دوکان بوەو دکتۆرای هەیە لەیاسادا.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌و قه‌زایه‌وه ئاشكرایكرد، دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه‌و پشتڕاستكردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن خودى قائیمقامه‌وه، هاوڵاتیانى شاره‌كه شیرینیان له‌ناو بازاڕدا به‌خشیوه‌ته‌وه.
ش.هـ