شارپرێس:
خاوه‌نى یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانى خانوبه‌ر له‌هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌سه‌ر پۆستێكم له‌فه‌یسبوك، قائیمقامى هه‌ولێر سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانى داخستم"، ده‌شڵێت:"داوام لێكراوه داواى لێبوردن له‌به‌رپرسێكى حكومیی شاره‌كه بكه‌م".
سه‌ردار ئازاد خاوەنی یەکێک لەکۆمپانیاکانی خانوبەرە لەهەولێر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگەیاند، "له‌فه‌یسبوكى گرتەیەکی ڤیدیۆییم بڵاوكرده‌وه‌و داواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاكسازى باخچه‌یه‌كم كرد له‌شاره‌كه، به‌ڵام لەلایەن قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێرەوە سەرجەم لقەکانی کۆمپانیاکەم داخراون".
ئه‌وه‌شى وت:"په‌یوه‌ندیم به‌قائیمقامى هه‌ولێره‌وه كرد‌و له‌هۆكاره‌كه‌یم پرسى، به‌ڵام پێى وتم هه‌تا داواى لێبوردن له‌به‌ڕێوه‌به‌رى باخچه‌كانى شاره‌كه نه‌كه‌یت لێت خۆش نابین".
ئه‌وه‌شى وت، "لەئێستادا لەلایەن قائیمقامی هەولێرەوە سەرجەم لقەکانی کۆمپانیاکەم کە لەچوار لق پێکدێت داخراون‌و داواشم لێدەکرێت داوای لێبوردن بکه‌م‌و سەرجەم ڤیدیۆکانیشم لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بسڕمه‌وه".