شارپرێس:
وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، كه‌سێكى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب دانیشتوى پارێزگاى هه‌ولێر له قه‌زاى شه‌قڵاوه داوه‌ت ده‌كرێت له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كى به‌ڵام ده‌ڕفێندرێت و دواتر ڕفێنه‌ره‌كان ده‌ستگیرده‌كرێن.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، كه‌سێكى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌ڕۆژى 20ى ئه‌م مانگه داوه‌ت ده‌كرێت له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كى له‌قه‌زاى شه‌قلاوه به‌ڵام له‌لایه‌ن باندێكى سێكه‌سى ئه‌م كه‌سه ده‌رفێندرێت كه یه‌كێیان عه‌ره‌بو و دوانه‌كه‌ى تر كوردبون و داواى 250هه‌زار دۆلار له خانه‌واده‌كه‌ى ده‌كرێت له‌به‌رانبه‌ر ڕفاندنى.
ووتیشى، دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك توانرا له‌نێو ماڵێكدا ڕفێندراوه‌كه ئازادبكرێت و دوو تۆمه‌تبارى ڕوداوه‌كه‌ش ده‌ستگیربكرێن.