شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەکۆمەڵگەیه‌كى
نزیك له‌شارى هه‌ولێر کەوتەخوارەوەو سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، درۆنى هێزه‌كانى
هاوپه‌یمانان بوه.
هه‌ژار ئه‌نوه‌ر په‌یامنێرى شارپرێس ئاشكرایكرد،
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان له‌كۆمه‌ڵگه‌ى سێبیرانى سه‌ر به‌ناحیه‌ى
ڕزگارى له‌قه‌زاى خه‌بات كه‌وتۆته خواره‌وه.
به‌وته‌ى هه‌ژار كه زانیاریی له‌سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان
وه‌رگرتوه، "درۆنه‌كه له‌ماڵێك كه‌وتۆته خواره‌وه‌و زیانى به‌ماڵه‌كه‌ش گه‌یاندوه‌و
هێزه ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه".
ده‌شڵێت، "ئه‌وه‌ى زانراوه تائێستا ئه‌وه‌یه،
ئه‌و درۆنه هى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بوه، به‌ڵام نازانرێت بۆچ مه‌به‌ستێك هه‌ڵدراوه‌و
هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌كه‌شى چییه".