سوید کادیرێكى باڵاى په‌كه‌كه‌ ڕاده‌ستى توركیا ده‌كاته‌وه‌

کوردستان

07/06/2023‌ 4506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى میدیاى سوید، دادگاى باڵاى ئه‌و وڵاته‌ بڕیاریدا كادیرێكى باڵاى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) ڕاده‌ستى توركیا بكاته‌وه‌.


میدیاى سوید ئاشكرایكردوه‌، دادگای باڵای سوید بڕیاریداوه‌ كادیرێكى باڵاى پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕادەستی تورکیا بکاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى 9 ساڵه‌ وڵاته‌كه‌ى خۆى به‌جێهێشتوه‌.

زانیاریه‌كانى میدیاى سوید باس له‌وه‌ده‌كات، ئەوکەسەی بڕیارە ڕادەستی تورکیا بکرێتەوە، تەمەنى 35 ساڵانەو لەساڵی 2014 لەتورکیا چوار ساڵ زیندانیکراوەو پاشان تورکیای بەجێهێشتوەو لەسوید نیشتەجێبوە.

ئەو بڕیارەش لەکاتێکدایە، چاوەڕێدەکرێت پێش لوتکەی ناتۆ کە لەمانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، تورکیا ئەندامێتی سوید لەناتۆ پەسەندبکات.

ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كى پێشترى توركیا له‌سوید كه‌ داوای ڕادەستکردنی 42 لایەنگری پەکەکەو فەتحوڵا گولەن‌و چەپەکانی لەسوید کردبوو، تائێستا تەنها کەسێکی نزیک لەپەکەکە رادەستی تورکیا کراوەتەوەو ئه‌م كه‌سه‌ى ئێستاش ده‌بێت دوه‌م.