شارپرێس:
بەهۆی وێنەیەکی یادگاریی لەگەڵ نوێنەری وەرزشوانی ئیسرائیل لەکاتی بەڕێوەچونی پاڵەوانێتی بەساڵاچوان، لیژنەی یاریزانە دێرینەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی كۆمارى ئیسلامى ئێران، هەڵوێستی توندی نیشانداو وەرزشوانەکەو ناوەندی وەرزشی یاری قورسایی وڵاتەکەی بۆ هەمیشە داخست.
بەگوێرهى هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران، لەمیانی کێبڕکێی جیهانی وەرزشوانە دێرینەکانی جیهان بۆ یاری قورسایی بەساڵاچوان، وڵاتی ئێران بەهۆی وێنەیەکی یادگاری وەرزشوانێکی وڵاتەکەی لەگەڵ نوێنەری ئیسرائیل، وەرزشوانی وڵاتەکەی کە ناوی (مستەفا ڕەجایی)یە تاکۆتایی تەمەنی لەیاریکردن بێبەشکردو تیمی قورسایی بەساڵاچوانی وڵاتەکەشی هەڵوەشاندنەوەو داوای لێکۆڵینەوەو سزادانی زیاتری کاربەدەستانی تیمەکەشی کرد.
فیدراسیۆنی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتی ئێرانیش بەبەیاننامەیەک وێڕای ئیدانەکردنی توندی ئەوکارەی وەرزشوانەکەیان، بڕیاریدا یاریی قورسایی وڵاتەکەی هەڵبوهشێنێتهوهو ڕێگەش بەبەشداریکردنیان لەهیچ پاڵەوانییەتیەک نهدات.
هەڵوێستی دۆستانەی ئەو وەرزشوانەی ئێران لەکاتێکدایە، ئێران وەک دوژمنێک دەڕوانێتە ئیسرائیلو هەموو پهیوهندییهكى لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕاگرتوەو وەرزشوانانی ئێرانیش لەپاڵەوانێتیهكاندا ڕوبەڕوو لەگەڵ وەرزشوانانی ئیسرائیلدا یاری ئەنجامنادەنو لەپاڵەوانێتیهكان دەکشێنەوە.
ی.ن