ئایا زیرەکی دەستکرد سەرکەوتوو دەبێت لەچارەسەرکردنی نەزۆکیی پیاوان؟

تەندروستی

17/09/2023‌ 658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێره‌ى داتاکان، لەسەدا 7ی پیاوانی جیهان بەدەست نەزۆکییەوە دەناڵێنن، بەڵام هیوا ئەوەیە کە زیرەکیی دەستکرد یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.


لەو چوارچیێوەیەدا، د.ستیڤن ڤاسیلێسکۆو تیمە زانستیەکەی سەرکەوتوبون لەپەرەپێدانی بەرنامەیەکی زیرەکی دەستکرد کە بتوانێت سپێرم لەو نمونانه‌دا ئاشکرابکات کە لەکۆئەندامی زاوزێی پیاوانی نەزۆک وەرگیراون، سیستەمەکەش هەزارجار خێراترە لەوەی کە دەتوانرێت بەچاوی مرۆڤێکی زۆر ڕاهێناو دەستنیشانبکرێت.

د.ستیڤن دەڵێت: "ئەم بەرنامەیەی زیرەکی دەستکرد دەتوانێت تیشکبخاتەسەر ئەو سپێرمانەی کە دەکرێت ئەگەری ژیانیان هەبێت (لەو نمونانەی کە پشکنینیان بۆ دەکات) تەنانەت پێش ئەوەی مرۆڤێک (پزیشکی پسپۆڕ) بتوانێت لەوە تێبگات کە لەنمونەکاندا چی دەبینێت".

ئه‌و پزیشكه‌ وەک ئەندازیاری بایۆپزیشکی لەزانکۆی تەکنەلۆژیا لەسیدنی لەئوسترالیا کاردەکات‌و دامەزرێنەری کۆمپانیای پزیشکی نیۆجینیکس بایۆساینسە.

ئەو سیستەمەی کە خۆیی‌و هاوکارەکانی پەرەیان پێداوە ناوی سپێرم سێرچە، بۆ یارمەتیدانی ئەو پیاوانە داڕێژراوە کەلەکاتی ڕژاندا هیچ سپێرمێکیان نییە، کە نوێنەرایەتی 10%ی ئەو پیاوانە دەکەن کە بەدەست نەزۆکییەوە دەناڵێنن، حاڵەتێک کە پێی دەوترێت ئازۆسپێرمیای نەگیراو.

و: ئاکۆ ئاڵی