شارپرێس:
وەزیری بازرگانیی عێراق ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له له‌باره‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس لەڕاگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە دەكەن، ڕاست نییه"، ده‌شڵێت، "دابەشكردنی بەشەخۆراك سەقامگیریی دروستكردوەو ئێستاش كۆگاكان پڕن لەخۆراك".
ئەسیر داود وەزیری بازرگانیی عێراق لەپارێزگای سەڵاحەدین كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئه‌نجامداو ڕایگه‌یاند، "هەموو پێویستییەكی خۆراك هەیە، ئێستا گەنمی پێویست بۆ ساڵێك هەیەو هیچ كێشەیەكمان نییە".
سه‌باره‌ت به‌و دەنگۆیانەشی باس لەڕاگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە دەكەن، وەزیری بازرگانیی عێراق وتی، "دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەردەوامدەبێت‌و هیچ كێشەیەك لەبەشەخۆراكدا نییە، ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەكەینەوە".
ئه‌وه‌شى وت، "هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە هیچ كێشەیەك لەگەڵ پێداویستیی خۆراكدا نییە، دڵنیایی تەواویش هەیە، چونكه بەشەخۆراك، ئاسایشی نیشتمانیی دروستكردوە".