شارپرێس:
لەشەش مانگی ڕابردودا سێ پهرلهمانتارى پارتى لهپهرلهمانى عێراق، لهدانیشتنەکانی پەرلەماندا هیچ قسەیەکیان نەکردوە، دامهزراوهى مهدارك لهوبارهیهوه زانیاریى زیاتر ئاشكرادهكات.
لەڕاپۆرتێکدا کە دامەزراوەی مەدارک بەهاوبەشی ئینستیوتی پەی لەبارەی وەرزێکی یاسادانانی پەرلەمانی عێراقەوە ئەنجامیانداوە دەرکەوتوە، لەکۆی ئەو دانیشتنانەی کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا بەرێوەچون، نۆ پەرلەمانتاری نوێنەری پارێزگای هەولێر تەنها یەکجار قسەیان کردوە.
هەر بەگوێرهى ڕاپۆرتەکە، 3 لەپەرلەمانتارەکان لەو شەش مانگەدا هیچ قسەیەکیان نەکردوە.
دامەزراوەی مەدارک دەشڵێت، "یەک پەرلەمانتاریش تەنها شەش جار قسەیکردوە".
دامەزراوەکە لەڕاپۆرتەکانیدا لەسەر دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق، هەرجارەو سەرنجی تەواو دەخاتەسەر نوێنەرانی پارێزگایەکی دیاریکراو، بۆ ئەمجارەش لەسەر بەشداریی ئەو 18 پەرلەمانتارە سەرنجەکانی چڕکردونەتەوە کە نوێنەری پارێزگای هەولێرن لەپەرلەمانی عێراق.
ئەوەش لەکاتێکدایه، چەند مانگی ڕابردوو کێشەو ملاملانێ سیاسییەکانی نێوان هەرێمو عێراق بەتوندترین دۆخدا تێپەڕینو گرنگترین یاسا کە یاسای بودجەی گشتی عێراق بوو لەماوەی ڕابردودا لەپەرلەمان دەنگی لەسەردرا.
