شارپرێس:
بەهۆی قسەكانی لەبارەی قاچاخچێتی لە مەرزی پەروێزخان، كەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەسەر سكاڵایەكی وەزارەتی دارایی، بە فەرمانی دادوەر دەستگیركرا.
كاوە لەتیف پارێزەری كەریم عەلی ڕایگەیاند "لەسەر سكاڵاكەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ كەریم عەلی چووە بەردەم دادگای لێكۆڵینەوەی كەلارو لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری راگرتنی درا هەتا تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكانو ئێستا لە گرتووخانەی ئاسایش راگیراوە".
بەپێی قسەی پارێزەرەكەی، سكاڵاكەی وەزارەتی دارایی بە پشتبەستن بە مادەی (2)ی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن تۆمار كراوە.