ئەندامێكی دیكەی سەركردایەتی یەكێتی بەشداری كۆنگرە ناكات

کوردستان

25/09/2023‌ 3008 جار خوێندراوه‌ته‌وه


  شارپرێس:

ئەندامێكی دیكەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەشداری كۆنگرەی حیزبەكەی ناكات.

چەتۆ ساڵح ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند "وەك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەشداری لە كۆنگرەی پێنجی یەكێتی ناكات".

دەشڵێت: ئێستا یەكێتی لەهەوڵی دوورخستنەوەی رەمز و كەسە دەركەوتووەكانیدایە و ئەركی ئێمەیە یەكێتی راستەڕێبكەینەوە.