لەهەرێمی کوردستان سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیەندرا

کوردستان

27/09/2023‌ 781 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

 وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند وەک هاوخەمی و ڕێز لە ڕۆحی قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی کرد سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیێندرێت.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەراگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم ڕووداوەش، بەڕێزیان فەرمانی کردووە تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری، بەدەم قوربانییانەوە بچن و دەرگای نەخۆشخانەکانی کوردستان بە ڕووی بریندارەکان بکرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستییان.