هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بە یەك بازنە بەڕێوەدەچێت

کوردستان

27/09/2023‌ 1829 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت لە هەرێمی كوردستان بە یەك بازنە دەبێت.

بەپێی پەیڕەوی ژمارە(١)ی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، كە لە ٥ / ٩ / ٢٠٢٣دا، سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەریكردووە: هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت لە هەرێمی كوردستان بە یەك بازنە دەبێت.

هەروەها  دەنگدان تەنها بە كارتی بایۆمەتری دەبێت و  جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان بە شێوازی ئەلیكترۆنی دەبێت.