شارپرێس:
زانكۆى سلێمانى وادهى دهستپێكى خوێندنى ڕاگهیاندو له ڕاگهیهندراوێكدا دهڵێت" لهگهڵ ئهوهى پشتیوانى داواكارى مامۆستایان دهكهین هاوكات رۆژى شهمه 28/10/2023 دهستپێكى ساڵى نوێى خوێندنه.
دهقى ڕاگهیهندراوى ئهنجومهنى زانكۆى سلێمانى"
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/٢٥ ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ژمارە (٥)ی ئەنجامدا، یەکێک لە بڕگەکانی کارنامە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤. لەو بارەیەوە گەیشتنە ئەم ڕاسپاردانەی خوارەوە:
١. ئەنجوومەن لە لایەکەوە جەخت لە سەرجەم ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران دەکاتەوە، لە لایەکی ترەوە جەختیش لە بەرپرسیارییەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆمان دەکاتەوە.
۲. لە پێناو خەمخۆریمان بۆ ئایندەی خوێندکاران و هەڵنەسپاردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بەپێی پێوەرە زانستییەکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس، کە ئەم پرسە پەیوەندیدارە بە چارەنووسی زیاتر لە (٢٣) هەزار خوێندکار و خێزانەکانیان، ئەنجوومەنی زانکۆ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/٢٨ وەک دەستپێکی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند و هەر لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆژژمێری خوێندنی بەرایی و باڵا-ی بۆ سەرجەم کۆلێژەکان پەسەند کرد. لەبەر ئەوە، داواکارین لە سەرجەم خوێندکاران بەپێی خشتەی وانەی کۆلێژەکان و خشتەی دابەشکردنی بەشە ناوخۆییەکان سەردانی زانکۆ بکەنەوە.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک.
ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی
٢٠٢٣/١٠/٢٥