ئاسایش دوو جادوگەر دەستگیردەکات

کوردستان

28/10/2023‌ 1470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هه‌ردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزورو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، لەپارێزگای هەڵەبجەو قەزای بازیان دوو کەسیان بەتۆمەتی فریودان‌و ئەنجامدانی نوشتەو جادو دەستگیرکرد.


له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، هێزەکانی ئاسایش لەدوای ئەنجامدانی چاودێریی‌و بەدواداچونی ورد لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەپارێزگای هەڵەبجەو قەزای بازیان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.



ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "ئه‌و دوو كه‌سه‌ هەوڵیاندابوو لەڕێگەی (سحرو نوشتەو جادو) هاوڵاتیان فریوبدەن‌و ببنە هۆکارێک بۆ تێکدانی خێزان‌و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان".

باس له‌وه‌شكراوه‌، "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا، دەستگیراوه‌ بەسەر چەکێکی بێمۆڵەت‌و چەندین کەرەستەو پارچە جلوبەرگ کە بۆ مەبەستی نوشتەکردن بەکارهێنرابون،
لەئێستاشدا تۆمەتباران بەمادەی (240) لەیاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".