شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ له‌میانى خۆپیشاندانى مامۆستایان‌دا، له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كى زانكۆى سلێمانیه‌وه سوكایه‌تى به‌كچه ڕۆژنامه‌نوسێك كرا‌و چه‌ند وشه‌یه‌كى نه‌شیاوى له‌دژ به‌كارهێنرا، ئه‌مڕۆ زانكۆى سلێمانى له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وشه نه‌شیاوه‌كانی ئه‌و مامۆستایه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كچه ڕۆژنامه‌نوسێك به‌كارهێنا، ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه به‌مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌گونجاوی ده‌زانین‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه پێكهیناوه‌و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت".
دوێنێ له‌كاتى ڕوماڵ‌و وه‌رگرتى لێدوان له‌مامۆستایانى زانكۆى سلێمانى سه‌باره‌ت به‌بایكۆت، له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كى زانكۆوه هێرشكرایه‌سه‌ر كچه ڕۆژنامه‌نوسێك‌و چه‌ند وشه‌یه‌كى نه‌شیاوى له‌دژ به‌كارهێنرا، له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانیی به‌ڕاگه‌یه‌نراوێك هاته‌ده‌نگ‌و ئاشكرایده‌كات، زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر وتەکانی ئه‌و مامۆستایه پێکھێناوه.
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه، "ئێمه وه‌ك ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی كه خۆمان ڕاگه‌یاندنكارین‌و له‌هه‌مانكاتیشدا كاری ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین‌و پسپۆڕی بواره‌كه‌شین، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ڕێزێكی تایبه‌ت له‌ڕاگه‌یاندنكاران‌و پیشه‌كه‌یان ده‌گرین‌و به‌رده‌وام هه‌وڵمانداوه هاوكارێكی باش بین بۆیان‌و وابكه‌ین كه به‌شێك له‌كارو چالاكییه‌كانمان به‌بێ جیاوازی له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاوبكرێنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنه‌كان ببنه گه‌یه‌نه‌ری ده‌نگمان".
جه‌ختده‌كاته‌وه، "وه‌ك ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی به‌هه‌مولایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین، وشه نه‌شیاوه‌كانی ئه‌و مامۆستایه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كچه ڕۆژنامه‌نوسێك به‌كارهێنا، ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه به‌مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌گونجاوی ده‌زانین‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه پێكهێناوه‌و سزای خۆی وه‌رده‌گرێت".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "ڕۆژنامه‌نوسانی ئازیزی سلێمانیش ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، وشه‌كانی ئه‌و مامۆستایه گوزارشت ته‌نها له‌بۆچونی خۆی ده‌كات نه‌ك زانكۆی سلێمانی، كه پێده‌چێت له‌توڕه‌بوندا ئه‌و وتانه‌ی وتبێت، بۆیه جارێكی دیكه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕاگه‌یاندن به‌یه‌كێك له‌هه‌ره پایه گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تداری ده‌زانین‌و میدیاكاران‌و ڕۆژنامه‌نوسانیش كه هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه پیرۆزه‌ن ڕێزیان لێده‌گرین".