شارپرێس:
دوێنێ چوارشهممه سوپای ئیسرائیل ھەڵیکوتایەسەر کۆمەڵگهی پزیشکی شیفاو محەمەد زەقوت بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە ئاشكرایكرد، "بەرەبەیانی دوێنێ لەکاتی ھەڵکوتانەسەر کۆمەڵگهی پزیشکی شیفا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، یەک فیشەک لەناو کۆمەڵگاکەدا نەتەقێنراوە".
لهڕاگهیهنروێكدا محەمەد زەقوت لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سوپای ئیسرائیل لەمیانی ھەڵکوتانەسەر کۆمەڵگهى پزیشکی شیفا، چونەتە ناو بەشەکانی نەشتەرگەرییو فریاکەوتنی کۆمەڵگاکەو دەستیان بەھەڵمەتی گەڕانو پشکنین کرد، سەربازانی ئیسرائیل تەقەیان لەوکەسانە کردوە کە لەکۆمەڵگهی پزیشکی چونەتە دەرەوە، بەتایبەتی لەو ڕێرەوی کە ئیسرائیل بانگەشەی دەکرد ڕێرەوی پارێزراوە بۆ دەرچون لەکۆمەڵگهكه.
وتوشیهتى، "سوپای ئیسرائیل وای بۆ دەچوو کە ئەگەر سەربازەکانی بچنە ناو کۆمەڵگهی پزیشکی شیفا، ئەوە دەبێتە سەرکەوتن بۆ ئەو، بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی لەناو کۆمەڵگه پزیشکییەکە لەبارەی بونی بهرگرىو هێزى چهكدار لەناو کۆمەڵگه پزیشکییەکە نەدۆزییەوە".
لاى خۆیشیهوه ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لەهەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، "ئهگهرچى ئامانجى ئۆپهراسیۆنهكه بۆ ڕزگاركردنى ڕفێندراوە ئیسرائیلیهكان بوه، بهڵام هیچ ئاسهوارێك نهدۆزراوهتهوهو هیچ ڕوبەڕوبونەوەو گرژییەکیش لەنێوان سەربازانو نەخۆشەکان یان تیمەکانی تەندروستیی ناو کۆمەڵگهكه دروستنەبوە کە لەشوێنێکی جیادابون.
بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل دوای شەش ڕۆژ لەگەمارۆدانی کۆمەڵگهی پزیشکی شیفا ڕۆژئاوای غەززە، ھەڵیکوتایەسەرى چوه ناوى، بهڵام بهگوێرهى زانیاریی میدیا جیهانیهكان، بهیانى ئهمڕۆ سوپاى ئیسرائیل دهستى بهكشانهوه لهو كۆمهڵگهیه كردوه.
