شارپرێس:
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیارێكی تایبەت بەتەرازوی پێداچونەوە دەردەكاتو وەزارەتی داراییش ڕێكاری خۆی بۆ وەزارەتو فەرمانگەکان دەگرێتەبەر.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەنوسراوێك، كە لە31ی 10ی 2023 دەرچوەو ئاڕاستەی وەزارەتەكانی کردوەو میدیاى نزیك لهپارتى ئاشكرایكردوه، ئاماژەی بەچەند بڕیارێك كردوە.
ئهنجومهنى وهزیران جهختیكردۆتهوه، "پێویستە یەكەكانی خەرجكردن لەهەرێمی كوردستان، لە 10 ڕۆژی یەكەمی هەموو مانگێكدا، تەرازوی پێداچونەوە (میزان موڕاجەعە)ی مانگی پێشوتری یەكەكانیان ئاڕاستەی فەرمانگەی ژمێركاری لەوەزارەتی داراییو ئابوریی هەرێمی كوردستان بكەن".
جەختیشكراوەتەوە، "فەرمانگەو وەزارەتەكان بەرپرسن لەڕاستیو دروستیی داتاو زانیارییو ژمارەكانی تەرازوی پێداچونەوەو دەبێت رەچاوی یاساو رێنوێنییەكانی داراییو ژمێركاریی بكرێت".
ههر لەنوسراوەكەى ئهنجومهنى وهزیراندا ئاماژە بەوەشكراوە، "وەزارەتی دارایی ڕێكاری یاساییو ئیدارییو ژمێریاریی پێویست بەرامبەر هەر یەكەیەكی خەرجكردن دەگرێتەبەر، كە كەمتەرخەمی دەنوێنێ لەنەناردنی تەرازوی پێداچونەوە لەوادەی خۆیدا".
تەرازوی پێداچونەوە ڕاپۆرتێكی داراییە، هەموو ژمێریارییو داهاتەكانو خەرجیو موچە لەخۆدەگرێتو وردو درشتی ئەو بوارانە تیایدا شیدەكرێتەوە.
بەپێی نووسراوەكە، هەماهەنگی و كارئاسانی و هاوكاریی بەردەوام دەبێت بۆ دەستە هاوبەشەكانی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵو هەرێمی كوردستان، ئەویش لەپێناو وەرگرتنی ڕێكارە یاساییەكانو چارەسەركردنی تێبینییەكان.
ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانگەی هەماهەنگیو بەدواداچونو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمى ڕاسپاردوە، بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەو دوپاتیشكراوەتەوە، كە سەرجەم وەزارەتو لایەنە پەیوەندارەكان دەبێت بڕیارەكە جێبەجێبكەن.
ههر لهو ههواڵهدا باس لهوهشكراوه، لەكۆبونەوەی ڕۆژی 15ی 11ی 2023ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش، لەبڕگەیەكی ڕاگەیهندراوی كۆبونەوەكەدا هاتوە، "پێویستە مانگانە تەرازوی پێداچونەوەی داهاتو خەرجییەکان بەبێ دواکەوتن ئاراستەی وەزارەتی دارایی بکرێت، تاوهكو دواتر حکومەتی فیدراڵی لێ ئاگاداربکرێتەوە، بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایی مانگانەی هەرێمی کوردستان".
ڕۆژی 29ی 10ی 2023، وهزارهتی دارایی حكومهتی ههرێم، بەواژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە (میزان مڕاجەعە)ی مانگەکانی (تەمموز، ئابو ئەیلول)ی هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ کراوهو هەروەها ڕۆژی 19ی 11ی 2023، ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی 10، بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ نێردراوە.
