شارپرێس:
كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینیه‌كانى بۆ كه‌شوهه‌واى 48 كاتژمێر بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مڕۆ ئاسمان سارد‌و نیمچه هه‌ور ده‌بێت‌و له‌ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانیش كه‌مێك به‌فر ده‌بارێت"، ده‌شڵێت، "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما نزمتر ده‌بنه‌وه".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى كه‌شناسی هه‌رێم، کەشى ئه‌مڕۆ بەگشتی سارد‌و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەلوتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش له‌سنوره‌كان کەمێک بەفر دەبێت‌و نمە بارانیش لەهەندێ ناوچەی شاخاوی دەبێت‌و به‌گشتیش پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لەتۆمارکراوه‌كانی دوێنێ.
سه‌باره‌ت به‌كه‌شوهه‌واى سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 22ی تشرینی دوه‌می 2023، كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه، "کەش سارد‌و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت، به‌ڵام لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، نزمترین پلەکانی گەرماش بە(2- 4) ڕوو لەنزمبونەوە دەکات‌و بەرزترین پلەکانی گەرماش بە(2- 3) پلە بەرزتر دەبێت".