شارپرێس:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل بۆ کارەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە بڵاوکردەوە و رایگەیاند " هەنگاوێکی گرنگە. هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لێده‌كه‌ين."
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ڕاگه‌يه‌نراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
پێشوازى له گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ڕێز شۆڕش ئيسماعيل، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ين. هه‌نگاوێكى دروست و گرنگه و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لێده‌كه‌ين.
دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ئاڵنگارييه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى وا ده‌خوازێت لايه‌نه سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى، ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوانيان پته‌وتر بكه‌ن و بگه‌نه لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له‌م پێناوه‌دا ئێمه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدا ده‌بين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/11/27