ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان ڕاگەیەندرا

کوردستان

30/11/2023‌ 262 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی دوازدەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) راگەیاند و لە ئێستاوە پێشكەشكاران دەتوانن لەڕێگەی لینكی (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت "ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان كە ساڵانە بەڕێژەی (10 بۆ 20%) كەمدەكرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان".

پێشكەشكارانی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەی لینكی (mhe-privatestudy.com) ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان بە كۆدی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بكەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.
 

بەپەلە